وەزارەتى خوێندنى باڵا: لەپێناوی تەواوکردنى رێکارەکانى خۆتۆمارکردن، دەستپێکردن بە خوێندنی باڵا دوادەخرێت بۆ ٢٥-١٠-٢٠٢٣
لەپێناوی بەرژەوەندیى گشتیى پێشکەشکارانى خوێندنى باڵا و بۆ تەواوکردنى رێکارەکانى خۆتۆمارکردن و وەرگرتنى مۆڵەتى خوێندن لە وەزارەتەکان و ھەروەھا بەھۆی دەرچوونی رێنمایی نوێی ژمارە (١١)ی ساڵی ٢٠٢٣ تایبەت بە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، تاوەکو ئەوانەی سوودمەند دەبن لە رێنماییەکە، بتوانن رێکارەکانی خۆتۆمارکردن و وەرگرتنی مۆڵەتی خوێندن ئەنجام بدەن وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى […]
توێژه‌رێکى ده‌سته‌ى کوردستانى توێژینه‌وه‌یه‌کى له‌باره‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنى تواناى فولکه‌ى شێوه هێلکه‌یی، بڵاوکرده‌وه
به‌ڕێز مامۆستا هه‌ردى سه‌عدوڵڵا فه‌تحوڵڵا مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، له‌گه‌ڵ توێژه‌رانى هاوکارى له زانکۆى سلێمانی، زانکۆى پۆلیته‌کنیکى سلێمانى، زانکۆى کۆیه، توێژینه‌وه‌یه‌کیان له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنى تواناى فولکه‌ى شێوه هێلکه‌یىElliptical Roundaboutو به‌راوردکردنى به فولکه‌ى شێوه بازنه‌یىCircular Roundaboutبڵاوکرده‌وه‌له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆکی توێژینه‌وه‌که‌وه، مامۆستا هه‌ردى سه‌عدوڵڵا رایگه‌یاند: به‌شى هه‌ره‌زۆرى فولکه‌کان له یه‌کتربڕه‌کانى رێگه‌و بانه‌کاندا […]
وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا وۆرکشۆپێکى بۆ چۆنیه‌تى به‌ستنه‌وه‌ى سیستمى خوێندنى باڵاى هه‌رێمى کوردستان به ریزبه‌ندییه جیهانییه‌کان سازکرد
به‌ئامانجى ئاشناکردنى زیاترى زانکۆکان به پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ى ریزبه‌ندى زانکۆکان، وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى له‌گه‌ڵ تایمس هایه‌ر ئیدوکه‌یشن وۆرکشۆپێکی سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تى به‌ستنه‌وه‌ى سیستمى خوێندنى باڵاى هه‌رێمى کوردستان به ریزبه‌ندییه جیهانییه‌کان سازکردله وۆرکشۆپه‌کەدا که رۆژی 8-10-2023، له هه‌ولێر به‌ئاماده‌بوونى د.عه‌بدولفه‌تاح عه‌بدولڕه‌زاق بریکارى وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى و راوێژکاران و به‌ڕێوه‌به‌ره […]
دوو توێژەری دەستەی کوردستانی بە دوو توێژینەوە بەشدارییان لە پانێلەکانی کۆنفرانسی تایبەت بە یادی په‌یمانی لۆزاندا کرد
کارەکانی کۆنفرانسی تایبەت بە یادی سه‌د ساڵه‌ی په‌یمانی لۆزان کە به‌ناونیشانى (په‌یمانا لـۆزانێ ڤـه‌رێـژا چه‌رخـه‌کی گورانـکاری، کارڤـه‌دان و پاشـه‌روژ 24-7-1923)، لە زانکۆی دهۆک بەڕێوەدەچێت، بەردەوامە و ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی10ی2023،لە دووەم رۆژی کۆنفرانسەکەدا، بەڕێزان د.شنە شەریف عەبدوڵڵا و م.ی.تریفە محەمەد ئەحمەد، مامۆستا و توێژەر لە دەستەی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، بە دوو توێژینەوە […]
کۆنفرانسێکى نێوده‌وڵه‌تى له‌باره‌ى په‌یمانی لۆزانه‌وه لە زانکۆی دهۆک بەڕێوەچوو
راگەیاندنی دەستەی کوردستانی له زانکۆی دهۆک، کۆنفرانسێکى زانستی و نێوده‌وڵه‌تى له یادی سه‌د ساڵه‌ی په‌یمانی لۆزاندا بەڕێوەچوو، تێیدا لە شەش پانێل‌دا 35 توێژەر و پسپۆڕی هەرێمی کوردستان و عیراق و ناوچەکە و جیهان، لە رێگەی پێشکەشکردنی 30 توێژینەوە و بابەتەوە، تیشک دەخەنەسەر ناوەڕۆک و ئامانج و کاریگەرییەکانی پەیمانی لۆزان ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی10ی2023، له زانکۆی دهۆک، […]
ئەمڕۆ کۆنفرانسێکى نێوده‌وڵه‌تى له‌باره‌ى په‌یمانی لۆزانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی10ی2023، له دهۆک کۆنفرانسێکى زانستی و نێوده‌وڵه‌تى له یادی سه‌د ساڵه‌ی په‌یمانی لۆزان به ناونیشانى (په‌یمانا لـۆزانێ ڤـه‌رێـژا چه‌رخـه‌کی گورانـکاری، کارڤـه‌دان و پاشـه‌روژ 24-7-1923) به‌ڕێوه‌ده‌چێت کۆنفرانسەکە لەزانکۆی دهۆک بە هه‌ر سێ زمانى کوردی، عه‌ره‌بى و ئینگلیزى، به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت و تێیدا لە شەش پانێل‌دا ژمارەیەکی بەرچاو لە توێژەرانی هەرێمی کوردستان […]
سبەینێ لە دهۆک کۆنفرانسێکى نێوده‌وڵه‌تى له‌باره‌ى په‌یمانی لۆزانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت
له هه‌رێمى کوردستان کۆنفرانسێکى زانستی و نێوده‌وڵه‌تى له یادی سه‌د ساڵه‌ی په‌یمانی لۆزان به ناونیشانى (په‌یمانا لـۆزانێ ڤـه‌رێـژا چه‌رخـه‌کی گورانـکاری، کارڤـه‌دان و پاشـه‌روژ 24-7-1923) به‌ڕێوه‌ده‌چێت، کۆنفرانسەکە سبەینێ چوارشەممە 4ی10ی2023، لە زانکۆی دهۆک دەستپێدەکات و ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت کۆنفرانسه‌که له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک زانکۆ و ده‌سته‌ى سه‌ر به وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستیى حکومه‌تی هه‌رێمى کوردستانه‌وه […]
سەرۆكی دەستەی كوردستانی بۆ سێیەم ساڵ دەستنیشاندەكرێت بۆ ئەندامی كۆمیتەی زاستیی كۆنفرانسی ساڵانەی بەرزترین رێكخراوی جیهانی لە بواری پیترۆلۆجی ئەندامی
پرۆفیسۆر پۆڵا ئازاد خانەقا سەرۆكی دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی بۆ سێیەم ساڵ دەسنیشاندەكرێت بۆ ئەندامی كۆمیتەی زاستیی كۆنفرانسی ساڵانەی بەرزترین رێكخراوی جیهانی لە بواری پیترۆلۆجی ئەندامیسەرۆكی دەستەی كوردستانی، ئەمساڵیش وەكو ئەندامی كۆمیتەی زانستی لە كۆنفرانسی ساڵانەی رێكخراویInternational committee for coal and organic petrology – ICCPدەسنیشانكرا، كە لە شاری پاتراس لە یۆنان […]
توێژەرێكی دەستەی كوردستانی توێژینەوەیەكی لەبارەی نەخۆشی شێرپەنجەی كۆڵۆن، بڵاوكردەوە
بەڕێز د.نەرمین ساڵح ئەحمەد مامۆستا و توێژەر لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، بە هاوكاری راستەوخۆی توێژەرانی زانكۆی كۆمار بۆ زانست و تەكنۆلۆژیا لەگەڵ زانكۆی نۆتتینگهام لە بەریتانیا، توێژینەوەیەكی لەبارەی نەخۆشی شێرپەنجەی كۆڵۆن، لە گۆڤارێكی ئاستبەرزی زانستیدا بڵاوكردەوە لەبارەی توێژینەوەكەوە، د.نەرمین ساڵح ئەحمەد رایگەیاند: نەخۆشی شێرپەنجەی كۆڵۆن و رێكە بە سێهەم جۆری […]
مامۆستایه‌کى ده‌سته‌ى کوردستانى به‌شداری له پرۆگرامێکى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکادا کرد
د.ڕۆژین که‌مال محه‌مه‌د ئه‌مین مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به‌شداری له پرۆگرامێکى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکادا کرد، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ زانکۆیه‌کى که‌نه‌دی کۆبۆوه‌دواى کاندیدکردنیان له‌لایه‌ن کونسوڵخانه و باڵیۆزخانه‌ى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا له هه‌ولێر و به‌غدا، د.ڕۆژین که‌مال محه‌مه‌د ئه‌مین مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى […]